ناونیشانی بابەت: پەرتەوازەیی پەڕڵەمان
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ، خەڵک حیزبەکانی کوردستان یان ، بە ئەلتەرناتیڤن دەزانی ، دوای هەڵبژاردنی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێم ، دڵیان بەم دامەزراوە دیمکراسی یە خۆش بوو، پەڕڵەمان یاساکانی نیشتمان دەداڕێژێ و بە پەرۆشەو ە چاودێریی هەموو دامودەزگاکانی بەڕیوەبردنی هەرێم دەکەن .
کورد پێش ڕاپەرین ودوای ڕاپەرین و دوای گۆڕانکاری
09-04-2003 و نەمانی دەسەڵاتی سەدام ، لە حکومەتی کاتی ئێراق و لە 30-01-2005 لە ناو ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق، ڕۆڵی لە بڕیاری ستراتیژیی ، ناو هاوکێشە سیاسییەکانی ناوەوە ودەرەوەی ئێراق ، لە پێگە و پایەی پارسەنگی هێزدا بوو .
دوای سەرهەڵدانی #داعش# و جینۆساید کردنی شەنگال، تێکشکانی داعش، پێشمەرگە وەک ناوێکی دیار ، لە دنیادا بووبە هێمای بەهای شکۆی بەرگری لەنیشتمان ومرۆڤ و مرۆڤایەتی.
دوای پەلە پەلی وشپرزەیی ڕیفڕاندۆمەکەی 2017 ، هەموو هاوکێشەسیاسییەکانی پێگەی کوردی لە کوردستان وئێراق و دەرەوەدا لا سەنگ کرد.
تراژیدیای هەڵگیرسانی شەڕ ، بەهۆی هەڵەی بڕیاری مەزاجی سەرکردایەتی سیاسیی کورد، پێشمەرگەلە سەنگەرەکانیان هەڵکەنران ، #حەشدی شەعبی# گەیشتنە هەموو شوێنە ستراتیجییەکان . کورد لە دوز#خورماتوو# کۆمەڵ کوژ کرا ، کوردەکانی #کەرکووک# ڕەویان کرد ، کەرکووک داگیر کرا.
سەرکردایەتی سیاسی کورد ، نەک دانیان بە هەڵە کانی خۆیان دا نەنا وە، لە پارسەنگی دەسەڵاتەوە ، هاتنە سەر خاڵی هیچ ؟ بە پێچەوانە وە ، خۆیان کرد بە پاڵەوانی ئەفسانەو بەخەیاڵی دۆکیشۆتانە ، ئەو هەموو هەڵەو نوشستی و تێک شکانەکانیان ، بە سەرکەوتنی مێژوویی دانا.
لە میدیاکانیانەوە بەشێوەیەکی چەواشە کاری ، یەکتریان تاوانبار کرد، وەک هیچ هەڵەیەکیان نەکردبێ ، خوێنی شەهیدانی نیشتمان وئەنفال وکیمیابارانی #هەڵەبجە# یان ، لە چەند ڕۆژێکدا بە هەدەردا .
بۆ سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، هە موو ىڕیارەکانیان موتڵەقە و پرە لە ڕق و کینە و توندوتیژیی و سیناریۆ ؟ ، بۆ خاوەنی ناسنامەی وتاری نەتەوەیی نین؟ ، بۆ دژایەتی یەکتری دەکەن و یەکتریی دەسرنەوە؟ بەم لیکترازانانەیان ، دەبێت ڕۆڵیان لە هەڕیم و بەغدا چی بێت؟
سەرکردایەتی سیاسیی کورد ، لە سیناریۆ یەکانیان دا خۆیان بە فریاد ڕەسی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد دەزانن ، لە کاتی هەڵەو تێک شکانیان دا ، خۆیان بە ئێراقچییەکی عەیارە 24 ی کۆکتێلی شیعە و سونە دادەنێن.
خۆیان بە کەسێتییەکی شاز و باڵا دەزان ، هێج بڕیارێکیان ، هەڵە نی یە ، بەرنامە و نەخشەی چەق بەستووکانیان ، بە ناوی کوردەوە ، هەمووی لە بەرژەوەندی خۆیان و خانەوادە و بنەماڵە و حیزبەکانیان دایە.
گەر پەڕڵەمانتارانی کورد ، لە ناو هۆڵی پەڕڵەمانی بەغدا ، بە پەرۆشەوە بە تەنگ دواکاریەکانی خەڵکەوە نەبن ، ڕێزی خۆیان ودواکانی خەڵک نەگرن ، بەو شێوە نابە جێ و نەشیاوانەوە ، دژایەتی یەکتریی بکەن و یەکتریی بسڕنەوە ، لیستی نەتەوەکانی تری ئێراق ، چۆن ڕێزی پەڕڵەمانتارانی کورد و دواکانیان بگرن.
چۆن ئەوان دەنگ بە مادەی تایبەتی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی کورد بدەن.
پەڕڵەمانتارانی کورد ، لە ناو عەقڵی چەق بەستووی بنەماڵەیی و خێڵەکی و حیزبایەتی دا ، خاوەنی هیچ ناسنامەیەکی نەتەوەیی نین.
پەڕڵەمانتارانی نەتەوەکانی تری ئێراق ، لەناو هۆڵی پەڕڵەمانی ئێراق ، ئەو هەقیقەتە تاڵەیان بۆ پەڕڵەمانتارانی کورد خستە ڕوو:
(پەڕڵەمانی پەرتەوازەی کورد، بەم هەڵویستە نزم و لاوازەیان ، نوێنەری دوا ڕەواکانی کورد نین) . [1]