یەکێتی ناوەندی بۆکسێنی کوردستان بە هاوکاری لقی هەولێری یەکێتییەکە لە شاری #هەولێر# و لەنێو هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوان پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان بەڕێوە دەبات.
بڕیارە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکەوتی 16و17-06-2023 بەڕێوە بچێت و تێیدا کێشە جیاوازەکان ململانێی بەدەست هێنانی نازناوەکان و پلەکانی یەکەمی دەکەن.
لەو پاڵەوانێتییەدا تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە بۆ دوو یاریزان بەشدارن و بڵند محەمەدی ڕاهێنەری تیمەکەش دەڵێت ، دەمانەوێت نازناوی ئاستەکان بەدەست بهێنین و جامی ئەو پاڵەوانێتییە بۆ یانەکەمان بهێنینەوە. [1]