ناونیشانی پەڕتووک: سیماکان
ناوی نووسەر: زەینەب حفنی
ناوی وەرگێڕ: #سەباح ئیسماعیل#
=KTML_Bold=لە ڕۆمانی سیماکانەوە=KTML_End=
نازانم بۆ، لە منداڵیماندا لە دایک و باوکمان یاخی دەبووین؟ بۆچی ئەم حەزە ئابڵووقەمان دەدات و دەبێتە لە پێشینەی خەونەکانمان، تاکوو لەوان سەربەخۆ بین؟ کاتێک ژیان لەناو گێژاوەیەکدا ڕامان دەماڵێت تاسەی ڕابردوو دەکەین، تێیدا شێتانە لە منداڵیمان دەگەڕێین، تاکوو پێی ئەو وشکانییەی ئێستامانی داگرتووە تەڕ بکەین، شەیدای دەستێکین بەسەر پشتماندا بێت، دەستێکی ناسک فرمێسکەکانمان بسڕێت، ڕوخسارگەلێک بێ وەڕسبوون گوێ لە ئازەرەکانمان بگرن.
گەلێک جار دایکم دەهاتە خەونم، تەواو گەنج، کراسە گوڵڕەنگییەکەی لەبەردابوو، کە زۆری حەز لێ دەکرد، قژی بە پشتیدا بەردابووەوە، بە نیگایەکی پڕ لە سۆزەوە لێی دەڕوانیم، پاشان بێ ئەوەی بمدوێنێت دەڕۆیشت، نازانم بۆ ئەم ساڵانەی دوایی لە سەردانیکردنم وەستا، وێڕای بای دوێنی، کە شنەباکەی ماوە ناماوەیەک بەر دەموچاوم دەکەوت. وام لێ هاتبوو چەنێک سەرم دەخستە سەر سەرین، بە دەنگێکی کز قسانم لەگەڵدا دەکرد: تکایە دایکە، سەردانم بکە. بیرت دەکەم. پێویستم پێتە.
بەڵام سوور بوو لەسەر قسەنەکردن لەگەڵمدا. [1]