ڕێوی لەبرسا نەیئەتوانی بڕوا، ئەیانوت: زۆری خواردووە.
لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا مرۆڤەکان بەشێکی کەمیان چەوسێنەر و بەشێکی زۆریان چەوساوە، کەسە زەحمەتکێش و ستەمدیدەکان، هەمیشە برسیی و نەدارن، بەردەوام ڕۆژانە کاردەکەن و هێزی کاریان دەفرۆشن، لەپێناوی بەدەستهێنانی ژەمێک خواردن. پەندەکە بۆ کەسی برسی بەکاردێت، لەبەر لاوازی نەتوانێت بەرەگەدا بڕوات.[1]