ڕێوی تا قەواڵەی خۆی خوێندەوە پێستیان کەند.
قەواڵە: یان قەباڵە نووسراوێکی مۆرکراوە، لەکاتی سەودا و مامەڵەی نێوان دوو کەسدا دەدرێت بەیەک (فەرهەنگی خاڵ) . کەند: واتە: داماڵینی پێستی جەستە، پەندەکە واتە: لەسەر تاوانێک کەسێک نەیکردبێت، پێش ئەوەی خۆی بناسێنێت و خۆی پێناسەبکات، فڕێی بدەنە زیندانەوە و سزای بدەن.[1]