ڕێوی ئەگەر لە حاڵی خۆی نەپێچێتەوە، پێستی دەچێتە دەباخانە.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە کوردەواردا بە فێڵباز ناسراوە، لەسەر فرتوفێڵەکانی هەندێکجار دەبێتە هۆی لەناوچوونی، دەباخانە: ئەو جێگەیەیە کە پێشتی ئاژەڵی تێدا خۆشدەکرێت. ئەگەر کەسێک پەرۆشی دۆخی تاینەتی خۆی نەبێت، بەدواداچوونی بۆ نەکات، دۆخی لەوەخراپتر دەبێت کە هەیە.[1]