ڕێوی بەفێڵ ناوەستێ، مەگەر تەڵە بیبەستێ.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە کوردەواردا بەفێڵباز ناسراوە، ئارەزووی لە خواردنی گۆشتی پەلەوەرە. تەڵە: جۆرێک داوە لە کوردەواردا ڕاوچییەکان دایدەنێن، بۆ ئەوەی نێچیریی پێبگرن، پەندەکە بە کەسێکی فێڵبازی زۆرزان ئەوترێ کە بەهۆی داوێکەوە نەبێت، بەئاسانی نەگیرێت.[1]