ڕێوی هاتووە بە پیرتەوە.
لە کوردەواردا نەریت وایە گەر کەسێک بە ڕێگەدا بڕوات، لە شاخ و کێو ڕێوی بێتە سەرڕێگەی، ئەوا بە کەسێکی بەبەخت و بەناوچەوان ئەژماردەکرێت، واتە: ئەو کەسانەی لە ژیانکردندا سەرکەوتوون و شارەزایی هونەرەکانی ژیانن، دۆستایەتیان زۆرە و لە کارەکانیان سەرکەوتوون. پەندەکە بۆ کەسێکی بەبەخت بەکاردێ.[1]