ڕێوی هیچ ڕەنگێ ناگرێ.
هەموو کەسێک لە ژیانیدا بەپێی ئەو پەروەردەیەی لە ڕابردوودا کراوە، جۆرێک لە سیما و خەسڵەتی تایبەتیی هەیە، کە پێی دەناسرێتەوە، واتە: کەسی خراپ هەر خراپە و ڕەفتار و کرداری خراپی لێدەوەشێتەوە، پەندەکە بۆ کەسی خراپەکار بەکاردێت لە هەموو ژیانی لەسەر فرتوفێڵ بنیاتناوە.[1]