ڕێوی دەمی نەئەگەیشتێ، ئەیوت: نەگەیوە.
ڕێوی دەمی نەئەگەیشتە ترێ، ئەیوت: نەگەیوە.
لەگەڵ ئەوەدا ڕێوی ئاژەڵێکی گۆشتخۆرە، ئارەزووی لە خواردنی ترێ زۆرە، بۆیە لەکاتی پێگەشتنی ترێدا، دەوروخولی ڕەزی ترێدەدات و هەر کاتێک دەرفەتی بۆ درووستبێت، ترێ بە ئارەزووی خۆی دەیڕنێ، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە بیەوێت کارێک بکات، بەڵام بۆی دەستنەدات، لەناو خەڵکیدا بڵێ: خۆم نەمکردووە. [1]