ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #15-06-2023#، #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازیی لە شاندێکى سەربازیى بەریتانى کرد بە سەرۆکایەتیی مارشاڵ سامى سامپسن، گەورە ڕاوێژکارى بەرگریى بەریتانى.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵى گشتیی بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ئێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، لەم ڕووەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی نابێ چیتر پڕۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و پێویستە لەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەی هەموو هاریکاری و هەماهەنگییەکە بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد لەم ناوچانە، هەروەها پشتگیریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، چەند لایەنیکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. [1]