بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی، ژمارەی ئەو کەسانەی ئێستا لە جیهاندا جگەرە دەکێشن یەک ملیار کەسی تیپەڕاندووە و لە هەر چرکەیەکیشدا کەسێک بەهۆی جگەرەوە گیانلەدەستدەدات.
- جگەرەکێشەکان ساڵانە زیاتر لە 5 هەزار ملیار جگەرە دەکێشن.
- زۆرترین ژمارەی جگەرەکێش لە وڵاتی چینە کە دەگاتە 300 ملیۆن جگەرەکێش.
- لە سەدا 80ی جگەرەکێشەکان لەو وڵاتانەن کە داهاتیان نزمە یان مامناوەندە.
- زۆرترین جگەرەکێشی نێر لە وڵاتی ئیندۆنیزیادایە.
- لە هەر 4 چرکەیەدا کەسێک بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدات.
- ساڵانە بەهۆی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی توتنەوە 84 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەڕژێتە هەواوە.
- چاندنی توتن ساڵانە پێویستی بە 22 ملیار تۆن ئاو هەیە.
- پیشەسازیی جگەرە دەبێتە هۆی درووستبوونی 25 ملیۆن تۆن لە پاشەڕۆی ڕەق. [1]