ناو: بیبی مەریەم
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1874
ساڵی مردن: 1937
شوێنی لەدایکبوون: لۆرستان
شوێنی مردن: تاران
$ژیاننامە$
=KTML_Bold=شۆڕشگێڕ بیبی مەریەم بەختیاری، 1874ز - 1937ز=KTML_End=
شۆڕشگێڕی کورد بیبی مەریەم بەختیاری لە ساڵی 1874ی زایینی، لە #لوڕستان# لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. شۆڕشگێڕ بیبی مەریەم بەختیاری کچی حسێن قولی خان بەختیاری سەرۆکی عەشیرەتی بەختیارییە، کە لە ساڵی 1882ی زایینی بە سێبەری سوڵتان مەسعوود میرزا کوڕی ناسر الدین شای قاجاری کوژرا. خوشکی عەلی قولی خانی بەختیارییە کە لە ساڵی 1909ی زایینی شاری (شەهر کورد) پایتەختی پارێزگای لوڕستانی گەورەی ئازاد کرد. سێبەری سوڵتان مەسعوود میرزا (بکوژی باوکی) لە شاری ئەسفەهان دەرکرد و پاشان شاری تارانی داگیر کرد و پشتیووانی لە بزووتنەوەی مەرجدار کرد. دەستووری محەمەد عەلی شای قاجار، هەروەها دایکی شۆڕشگێڕ عەلی مەردان خانی بەختیارییە، کە لە ساڵی 1934ی زایینی لەلایەن ڕەزا شای پەهلەوی لە سێدارە دراوە. شۆڕشگێڕ بیبی مەریەم بەختیاری لە ساڵی 1909ی زایینی لەگەڵ براکەی (عەلی قولیخان بەختیاری - سەردار ئەسعەد خان) کوڕی عەلی مەردان خان بەختیاری و شوڕشگێڕەکانی عەشیرەتی بەختیاری لە شۆڕشی دەستووری مەرجداردا دژی محەمەد عەلی شا وەکوو چالاکوان و سەرکردەی سەربازی ڕۆڵێکی دیاری گێڕا کاتێک شوڕشگێڕانی هۆزی بەختیاری بە سەرۆکایەتی عەلی قولی خان بەختیاری و بە هاوکاری چەکی مۆدێرن لەلایەن ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا، سەرکەوتوو بوون لە دەستبەسەرداگرتنی پایتەختی قاجار، تاران، وەک بەشێک لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانە بۆ ناچارکردنی حکومەتی قاجار بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دیموکراسی. بیبی مەریەم بەختیاری لە سەرەتای سەدەی بیستەمی زاینیدا ژنێکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر بووە. یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی بواری مافەکانی ژنان و پێشەنگێکی بزووتنەوە ئازادیخوازەکان بوو لە ڕۆژانی شۆڕشی مەرجداری دەستووریدا. بیبی مریەم بەختیاری بەهۆی سرووشتی ژیانی کۆچەرییەوە شارەزا بوو لە تیر و تەکنیک و بەتایبەتی لەتەکنیکی پیشەسازیدا. بیبی مەریەم بەختیاری پشتیوانێکی سەرەکی براکەی (عەلی قولی خان سەردار ئەسعەد بەختیاری) بوو بۆ فەتحکردنی شاری تاران لە ڕێگەی چەندین نامە و وتارە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەکانییەوە. هەروەها شوڕشگێڕانی عەشیرەتی بەختیاری ئامادەکرد بۆ شەڕکردن دژی ستەمی (محەمەد عەلی شاە قاجار) . لە ساڵی 1909ی زایینی و پێش داگیرکردنی شاری تاران، بیبی مەریەم بەختیاری بە یاوەری چەند جەنگاوەرێکی لێهاتووی بەختیاری ڕووی لە تاران کرد و لەوێ لە ماڵی باوکی کوژراوەکەی (حسێن قولیخان) مایەوە بۆ پلاندانان بۆ شەڕ. کاتێک هێزەکانی شۆڕشی دەستووری بە سەرۆکایەتی عەلی قولیخانی برای سەردار ئەسعەد بەختیاری گەیشتنە تاران، ئەو و هاوسەرەکەی پەیوەست بوون بەو هێزانەوە و دژی هێزەکانی محەمەد عەلی شای قەجاری. بیبی مەریەم بەختیاری بە شێوەیەکی شەخسی دەمانچەی هەڵگرتبوو و شانبەشانی شۆڕشگێڕە دەستوورییەکان و شوڕشگێڕەکانی عەشیرەتی بەختیاری لە دژی هێزە کۆزاکییەکانی پاڵپشتی محەمەد عەلی شای قاجار شەڕی کرد. بەهۆی بوێری لە شەڕکردن و لێهاتوویی تەکنیکی لە چەکداماڵینی ئەو هێزانەی پشتیووانی محەمەد عەلی شای قاجار بوون ، جەماوەرییەتی زیادی کرد تا پلەی فەخری (سەردار) ی وەرگرت، واتە (فەرماندەی باڵا) و بە (سەردار بیبی مریەم بەختیاری) ناسرا.خ
لە ساڵی 1929ی ز عەلی مەردان خانی بەختیاری کوڕی لە پارێزگای لوڕستانی گەورە لە دژی دەسەڵاتی پەهلەوی سەرکردایەتی شۆڕشێکی کرد کە بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام بوو. تا ئەو کاتەی کە هێزەکانی پەهلەوی لە ساڵی 1934ی ز دەستبەسەریان کرد و لە هەمان ساڵدا لە زیندانی (قەسر) لە تارانی پایتەختی پەهلەوی بە فەرمانی ڕەزا شای پەهلەوی لە سێدارە درا. شۆڕشگێڕ بیبی مەریەم بەختیاری لە ساڵی 1937ی زایینی کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە (تەکیەت ئەمیر) تایبەت بە گۆڕستانی ئاغا و کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی بەختیاری، لە گۆڕستانی (تەخت فولاد) لە شاری ئەسفەهان بە خاک سپێردرا .[1] [2]