هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕازی بووە، کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەبەرێت.
لە سەردانی بۆ بەغدا، #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق کردووە.
لەو کۆبوونەوەیە نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی نیشانداوە لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت و داواشی لە کۆمیسیۆن کردووە، هەم کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری بکەن، هەم ئامادەکارییەکان دەستپێبکەن.
نێچیرڤان بارزانی، لە بارەی خەرجی و تێچووی هەڵبژاردنەکە، ڕاپۆرتێکی ئاڕاستەی حکومەتی ئێراق کردووە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی دەربڕێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن. [1]