زەرەنگەر زێڕ ئەناسێ.
زەرەنگەریی پیشەیەکی بڵاوە لەناو کۆمەڵگەی کوردەواردا، ئەوانەی ئەو پیشەیە دەکەن، زۆر بەباشی زێڕ دەناسن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر پسپۆڕییەکی تایبەت لە کۆمەڵگەدا گەر لێکۆڵینەوە لە بوارەکەی خۆیدا بکات، کەرەستەکانی باش دەناسێت، واتە: شتی باش کەسی باش دەیناسێ. [1]