زەلام بۆ کوشتن، ژن بۆ دانیشتن.
زەلام: مەبەست لە پیاوە، مرۆڤە هۆشمەندەکان لە مێژوویەکی دێرینەوە، کاریان لەنێوان خۆیاندا دابەشکردووە، واتە: کۆمەڵێک کار تایبەتە بە پیاو، کۆمەڵێک کاریش تایبەتە بە ژن، ژن زیاتر ئەرکی ماڵ و پیاویش ئەرکی دەرەوە، پەندەکە واتە: پیاو بۆ شەڕ و ژن بۆ ماڵ.[1]