زەلام بە پشقلێک ملی دەشکێ.
زەلام: مەبەست لە پیاوە. پشقل: پاشەڕۆی مەڕوماڵات. جەستەی مرۆڤ ناسکە، ئەگەری هەیە بە بەرکەوتنێکی بچووک، گیان لەدەستبدات، بۆیە هەندێک جووڵە و ڕەفتار بەرانبەر بەیەک نەشیاوە، دەبێت مرۆڤ خۆپارێزی بکات، پەندەکە واتە: دەست لە کەس مەوەشێنە گەر تاوەنبار نەبێت. [1]