زەمانی کەوا بخۆیە.
پێشوان لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە دەڵێن: جارێک پیاوێک بە جلوبەرگی هەژارانەوە دەچێتە دیوەخان، کەس ماندووبوونی ناکێشێ، دەگەڕێتەوە ماڵەوە کەوا و جلی نوێ لەبەردەکات، دەگەڕێتەوە بۆ دیوەخان، فەرمووی دەکەن و نان و خۆراکی باشی لە بەردەم دادەنێن، پیاوەکەش چمکی کەواکەی دەگرێت و دەڵێ: دەی بخۆ، هەمووان دەڵێن: چۆن کەوا ناندەخوات، دیارە ئەو ڕێزەی لێتان ناوم، هی جلەکانمە.[1]