زستان و شەوێک.
کوردستان وڵاتێکی شاخاوییە، چیا و کەژی زۆرە، لە وەرزە ساردەکاندا بەتایبەت زستان، بەفر و باران زۆر دادەبارێت، هەندێکجار کاتی بارینی باران و بەفر کەمێک لە وادەی خۆی دوادەکەوێت، بەهۆیەوە هاتنی سەرماش دوادەکەوێت، واتە: یەک شەو بەسە بۆ زستان کە سەرماوسۆڵەی خۆی پیشانبدا. پەندەکە مەبەستی دوژمنێکی ستەمکارە کە یەکجاری بەسە دەست بوەشێنێت. [1]