زستان ئاگر و ئەز، بەهار ئەز و بەز، هاوین ئەز و ڕەز.
بەز: مەبەست لە چەوری جەستەی ئاژەڵە. ڕەز: باخی ترێ. پەندەکە مەبەستی لە کەشوهەوای سێ وەرزی ساڵە، وەرزی زستان هەوا سار دەبێت، مرۆڤ لە ماڵەوە لەبەر ئاگر دادەنیشێت، وەرزی بەهار ئاژەڵ سەردەبڕێت، مرۆڤ ئارەزووی خواردنی گۆشت و چەوری دەکات، وەرزی هاوین مرۆڤ خەریکی کاری ڕەز و باخە. پەندەەک بەکوورتی واتە: زستان من و ئاگە، بەهار من و خواردنی چەور، هاوین من و میوە.[1]