ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە حەز بە ڕێجیم ناکەیت و ڕقت لەوەیە لەسەر سیستمێکی خۆراکی دیاریکراو بڕۆیت، پێویستە بزانیت هەندێک خواردن هەیە کە کێشی زیاد ناکات هەر چەندی لێبخۆیت.
=KTML_Bold=1. ماست=KTML_End=
جگە لەوەی کێشت زیاد ناکات، یارمەتیی کرداری هەرس دەدات و مێتابۆلیزم چالاک دەکات، ئەمەش یارمەتیی توانەوەی چەوری دەدات.
=KTML_Bold=2. هێلکەی کوڵاو=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە، خواردنی لەبەیانیان وزە بە جەستە دەدات و یارمەتیت دەدات کارەکانی ڕۆژانەت بکەیت و هەست بەتێری بکەیت، کالۆرییەکی کەمیشی تێدایە.
=KTML_Bold=3. زەڵاتە=KTML_End=
خواردنێکی تەندرووستە، بەهۆی زۆری ڕیشاڵ و ڤیتامینەوە زوو تێرت دەکات، پێشنیار دەکرێت پێش خواردنی ژەمە سەرەکییەکانت بیخۆیت.
=KTML_Bold=4. میوە=KTML_End=
کالۆرییەکی کەمیان تێدایە، باشترە بە فرێشی بخورێت، نەک بە شێوەی شەربەت و میوەی وشککراو.
=KTML_Bold=5. ئەو سەوزانەی نیشاستەیان تێدا نییە=KTML_End=
زۆرینەی سەوزەکان کالۆرییەکی کەمیان تێدایە، ڤیتامین بە جەستە دەدەن بێ ئەوەی کێش زیاد بکەن. [1]