ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی دەیەم
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$بەرنامە لەسەر نەفت و لە مەسفای دۆڕەش گیراین!$
ڕۆژەکی هەر کوەکی بوو خۆم گەیاندە مدیرەکەی ئیزاعەی کوردی و هەر لە دوور ڕا گۆتی: چیە دیسان، چتدەوێ؟
گۆتم: هاتیمە بەرکەم بەرنامەکم بدەیێ!
بەتووڕەیی گۆتی: ئەتوو بەکەلکی بەرنامە و تەلەڤزیۆنی نایێی!
گۆتم: تەلەڤزیۆن نا، ئیزاعە
گۆتی: باشە پاش حەفتەکیدکە وەرۆ کنم و فکرەی هەندەک بەرنامەی تەرفیهی لەگەرە خۆت بینە گۆتم: باشە زۆر مەمنوون
چوومۆ مارێ، حەفتەکی ڕەبەق فکرمەکردۆ هەتا ناوی چار پێنج بەرنامەم دانا و دیسان چوومۆ کنی، بەران دیسان هیچی بەدر نەبوو، زۆر عادز بووم، لەزگ بوو بڕۆم، گۆتی: ”بەرنامەکن لەسەر نەفتێ لازمە، ئەوەت پێکرێ؟“
ئەمنیش گۆتم: وەلەو ئەمن مۆسیقارم، بەران بەرنامە هەر بەرنامەیە، ئەمن ڕازیمە
ئەمن لە خوامەویست دەستم لە شتەکی گیر بی، گۆتم: زۆر مەمنوون، ئەو چاکەت قەت لەبیر ناکەم
پاش حەفتەکی دەستم بە تەقدیمکردنی ئەو بەرنامەیە کرد کە بە ناوی (دەمەتەقەیەک دەربارەی نەوت) * بوو، هەر جاری سێ دیناریان لۆ سەرفەکردم، دەیکرد مانگێ دوازدە دینار، خراپ نەبوو یەک دوو سار دەوامی کرد. لەگەر وەخت ڕۆیشتنێ ئەمنیش زیاتر خیبرەم پەیا کرد، بەران هێشتا چاوم بەتەواوەتی نەکرابۆ، هێشتا عومریشم گچکە بوو، لۆیێ دایمەن نسحەتی پیاوی لە خۆت گەورەتر و لە خۆت بەتەجروبەتر هەموو وەختەکی، زۆر شتەکی باشە.
مارێ مام بەکر سامیی* ڕەحمەتی جێی بەهەشت بی، زۆر نزیکی مەعهەدی مۆسیقای بوو، لە مەنتیقەی وەزیرییەی بوو، هەندەک جارەچووم سەرم لێدا و لەکنی دادەنیشتم، هەندەک جاریش، دەیگۆت با بچین پیاسەکی پێکران بکەین، هەر لە جادەکانی نزیک ماری خۆیان پیاسەنەکرد، ئەو ئەمنی خۆشەویست و ئەمنیش زۆر قەدری ویمەگرت و لەکنم گەورە بوو. زۆر جار بە منی دەگۆت: چەند حەزم لێ بوو پێشمەرگە ئیستیفادە لە خیبڕەی عەسکەریی من بکات و خوتەی شەڕیان لۆ دانێم، دەبایە هەر زوو لە دوم بنێرن، ئەمن هەموو دەمێ حازر بووم، لەبەر ئەو عیلاقە باشەی لەگەر مەلا مستەفا بارزانیش هەمبوو، ڕازی نەبووم هیچ وەزیفەکی گەورەی حکوومی وەربگرم
ئەو هەتا ئەمری خواشی کرد، کوردەکی دڵسۆز و قەدرگران بوو نەک بەس خزمێ خۆی، هەتا خەرکی دیکەش زۆر ئیحتیڕامیان دەگرت. هەموو دەمێ ماریان قەرەبارغ بوو، خەرک و ئەمەش واستەمان پێکرد و هەتا پێی کرابا مساعەدەی خەرکی دەکرد و زۆر کەسی لە سجن و ئیعدامێ قورتار کرد!
ڕۆژەکی خزمەکم پێی گۆتم: ئەمن زۆر شارەزای بەغدایێ نیمە، ئەگەر هاتم جنسییەی عیڕاقی دەربینم، مساعەدەمەکەی؟
گۆتم: ئەدی لۆ ناکەم؟ ئەتوو وەرە بەغدایێ
هاتە بەغدایێ و پێکڕا چووینە دائیرەی جنسییەی عامە عەریزە و ڕسم و شتەکانی تەسمیل کردن و پێیان گۆتین، سبەی نا دووسبەی وەرنۆ. هاتینە دەرێ، لە ڕێیێ خزمەکەم گۆتی: ئەگەر سبەینێ وەختت هەبوو پێم خۆشە هەندەک بەغدام پێشاندەی
ئەمنیش گۆتم: چ قەیدیە! مەعهەدم ئێواران ەو سبەینان بێ ئیشم
لۆ سبەینێ چوومە دووی لە ئوتێلی، گۆتی: کێوە بچین؟
گۆتم: دەچینە عەلاوی حلەی، هەموو پاسەکان لەوێچنە جێتکە، لەوێ سواری پاسی دەبین*
وەڵا چووینە وێ و لە قیتعەکی پاسی مەسڵەحەی ڕاوەستاین، زۆر قەرەبارغ بوو، ئەمنیش هەر فکرم دەکردۆ و چاومەگێڕا سواری چ ڕەقەمەکی بین، کیژەکی زۆر جوانیش لە نزیکی مە ئینتیزاریەکرد، ئەمنیش لەبەر کیژەکەی، ئاگام لە خزم و مزمی بڕا و هەر تمەشای کیژەکەمەکرد، لەو دەمی پاسەک هات، ملاحەزەم نەکرد ڕەقەم چەندە و کێواچی، هەندەم زانی کیژەکە سوار بوو، ئەمنیش کەتمە دوو کیژەکەی و لەدووی سوار بووم و خزمەکەشم لەدوو من هات و ئەویش سوار بوو.
کچەکە چووە قاتی سەرێی \پاسەکە دووقات بوو\ ئەمەش چووینە سەرێ! خزمەکەم سەری لەو کێشەوبێشەی دەرنەچوو، گۆتی: ئەتوەزانی ئەو پاسە کیواچی؟
گۆتم: ئا ئا ئەزانم، ئەچتە جێیەکی زۆر خۆش!
پاس هە ڕۆیی هەر ڕۆیی، ئەمن هەر تمەشای کیژەکەمەکرد، تمەشای دەرێم ناکرد پاس دەچتە کێ! خزمەکەشم جێی برند بوو هەر تمەشای دەرێیەکرد، پێچوو زۆری پێ جوان بوو، وەختی کیژەکە لە مەنتیقەکی هاتە خوارێ، ئەمن گۆتم ئەمە لە مەنتیقەی پاش وی دێینە خوارێ!
سەروەختەکی گەیشتینە نوقتەکی تەفتیشی، ئەمنەک و شوڕتەک هاتنە ناو پاسی و گۆتیان: هەویەتان بینە دەرێ! گەیشتنە مە و هەویەمان دایێ، گۆتی کێواچن؟ ئەمنیش گۆتم: تەماشای مەنتتیقەکەیەکەین پێچوو عوزرم لە قەباحەتم گەورەتر بووبی، یەکسەر بە هەویە و ناو و لەهجەی زانی کوردین، گۆتی: وەرنە خوارێ وەڵا لە پاسی هاتینە خوارێ و وەختی پاسەکە ڕۆیی، لە پشتەوە ڕەقەمەکەم دیت (31 ئەلمەسافی) کە دەچووە مەنتیقەی (دۆرە) کە مەسفای نەفتی لێ بوو، کە بە مەنتیقەکی عەسکەری حیساب دەکرا و ئەوەی ماری لەوێ نەبا حەقی نەبوو بچتە وێ!
لە دری خۆم گۆتم: بزانە خۆم و خزمەکەم تووشی چ کرد! تمەشای خزمەکەم کرد ئەبینم ڕەنگی زەرد بووە ڕووحی تێدا نمابوو! چ برێ باشە: مەنتیقەکی خۆشە! ساری (1974) ە شەڕە و لە چەند جێیان لە بەغدایێ قومبەلە تەقیبوونەوە و، مەسفای دۆڕەش ئێکەک بوو لەو جێیانەی خەتەری لەسەر بوو! ئەمەیان لەوێ ڕاگرتبوو وەک ئەوەی دەستبەسەر بووین، ئەمنەکە هەویێ مەی برد و ڕۆیی، شوڕتەکە خەرکی شڕگاتی بوو دیار بوو هەندەک ڕوحمی جوولاوە و بەمەی گۆت....
چاوەڕێی ئەڵقەی دادێ بن
=KTML_Bold=* (دەمەتەقەیەک دەربارەی نەوت) بەرنامەکی ئیزاعەی بەغدایێ بوو بەشی کوردی، کە فیکرەکەی هی خۆم بوو، حەفتەی یەک حەلقە بوو، بەران دوو جار لێدەدرا و بەحسی ئەخباری نەفتیەکرد.=KTML_End=
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە![1]