پیاوان دەیانەوێت لە چاوی خانمان سەرنجڕاکێش دەربکەون، بەڵام ڕەنگە هەندێک ڕەفتاربکات کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەرنجڕاکێشییەکەی درووستبکات، وەکوو ئەوەی ماسوولکەکانی نیشانبدات و وێنە لە جیم بگرێت، لە کاتێکدا ئەم ڕەفتارانە لای خانمان سەرنجڕاکێش نییە و هەندێک ڕەفتاری دیکە هەیە خانمان زیاتر گرنگی پێدەدەن.
=KTML_Bold=1. تەمەن=KTML_End=
هەندێک لە پیاوان تەمەنیان دەشارنەوە، بەتایبەتیی ئەگەر تەمەنیان گەورەتربێت لە خانمەکە، بەڵام خانمان زیاتر ئەو کەسانەیان لا سەرنجڕاکێشە کە تەمەنیان لە خۆیان گەورەترە و بە کەسێکی پێگەیشتوی دادەنێن.
=KTML_Bold=2. کەسایەتی و قسەخۆشی=KTML_End=
خانمان ئەو کەسانەیان بەدڵە کە دەیانهێننە پێکەنین و دڵخۆشیان دەکەن، وەکوو کەسێکی سەرنجڕاکێش دەیبینن.
=KTML_Bold=3. نیشاندانی لایەنی میهرەبانیت=KTML_End=
خانمان حەز بە پشیلە و سەگ دەکەن، هەروەها ئەو کەسانەیان لا سەرنجڕاکێشە کە ئەو ئاژەڵانە بەخێودەکەن و وەکوو کەسێکی میهرەبان دەیبینن.
=KTML_Bold=4. ڕیش=KTML_End=
ئەو پیاوانەی ڕیشێکی تەنک دەهێڵنەوە ئاسانتر سەرنجی خانمان ڕادەکشن و وەکوو کەسێکی پێگەیشتو و خاوەن کەسایەتی دەیبینن.
=KTML_Bold=5. سەرکێش=KTML_End=
ئەو پیاوانەی چاونەترسن و حەز بە سەرکێشی دەکەن، لای خانمان سەرنجڕاکێشن. [1]