زکی تێر، لە هەزار زگی برسیی چاکترە.
زک: سک. لە کۆمەڵگەدا مرۆڤەکان بەپێی پەروەردەی خێزان و بنەماڵە، بۆ باش و خراپ لە ڕەفتار، کردار و گوفتار دابەشدەبن. ئەو کەسانەی کە باشکردارن، خۆشەویستن و پەیوەندیان لەگەڵ درووستدەکرێت، لە پەندەکەدا کەسی باش بە زک تێر و کەسی خراپ بەبرسیی چوواندووە، پەندەکە واتە: کەسی باش لە کەسی خراپ باشترە.[1]