زکی نانی گەنم ناگرێ.
کورد لە مێژوویەکی دێرینەوە، لە ئاردی زۆر دانەوێلە نانی درووستکردووە، وەک هەرزن، بەڕوو و جۆ، لە ئێستادا بەشترین نان لە ئاردی گەنم درووستدەکات، پەندەکە مەبەستی لە کەسی پیسکە و دەستنووقاوە، کە دڵی نایبات پارە بە خۆراکێکی باشبدات و بیخوات، واتە: کەسی چرووک خواردنی خۆش ناخوات، هەر خەریکی هەزانبایی و گەنەخۆرییە.[1]