=KTML_Bold=زن بە ریانە، ماڵ سیروانە.=KTML_End=
زن: ژن. ڕیان: فڕێدان. سیروان: ناوی ڕووبارە. مەبەست لە دەست پێوەگرتنی سامان و ماڵە لەلایەن ئافرەتی باشەوە، هەر ماڵیک ئافرەت تێیدا بەزیان بێت، سامان زۆر بەفیڕۆ دەچێت، ئەگەر سامان وەک ئاوی سیروان بێت ڕۆژێک لەبن دێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسی دەستبەزیانە. [1]