ئەو کاسە بێ ژێرکاسە نییه
کاسە، جۆرە دەفرێکی لە دار درووستکراوە، ژێر کاسەی خۆی هەبوو، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کارێک کە لە بنەوە یان ژێرەوەی شتێکی گوماناوی یان نەزانراوی یان نهێنی تێدا بێت، هاوشێوەی ئیدیۆمی (ئەو ماستە مووەکی تێدایه ) دەوترێت: ئەو کاسە بێ ژێر کاسە نییە.[1]