زۆر بێت و بۆر بێت.
زۆر و بۆر.
بۆر: بۆ مرۆڤی بێبەها یان کاڵا و شتی بێکەڵک بەکاردێت. لە کۆمەڵگەدا چۆن شتومەکی بێکەڵک زۆرە، لەناو بنەماڵە و هۆزدا کەسی بێبەها و بێنرخ زۆرە، واتە: لە کۆمەڵگەدا مەرج نییە شتەکان زۆربن بەڵکوو گرنگە بەهاداربن، پەندەکە مەبەستی لە چەندێتی شتە نەک چۆنێتی. [1]