بێکەس کوژییان کرد.
بێکەس، مرۆڤی بێ کەسوکارە، کوژ: کوشتن، ئەوانەی کەسوکار و خزم و خوێشیان زۆرە خەڵک لێیان دەسڵەمێتەوە هەرە بە هەرە ناتوانن زەفەری پێ ببەن و لێی بدەن یان غەدری لێ بکەن، بەڵام کەسێکی بێکەس خەڵکی لێی ناترسن و کەسیش نییە تۆڵەی بسێنێتەوە، بۆیە هەر کاتێک بویسترێت لێدانی ئاسانە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە زەبر وەشاندنێکی بێبەزەییانە بەرانبەر کەسێک وتراوە: بێکەس کوژییان کرد.[1]