هەندێک نزیکتر، تۆزێک بەهێشتر
مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەلایەتییە، خوێن و بنەماڵە و خزمایەتی و ناوچە و گوند و شار و پیشە بەیەکترییان دەبەستێتەوە، ئینجا ئەگەر کەسێک دووچاری گرفتێک ببێت یان نەخۆشی بکەوێت یان زیانی بەرکەوێت، ئەوەی پێیەک نزیکتر بێت زیاتر ئازاری پێ دەگات بۆیە کورد وتویەتی: هەندێک نزیکتر، تۆزێک بەهێشتر. [1]