زیانی مرۆ خودپەسەندییە.
مرۆ: مرۆڤ. هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا، بەپێی تەمەن و شارەزایی لە پێگە و پلەیەکی تایبەتیدایە، زۆر جار دەسەڵات بەمەبەست کەسێکی نەشیاو دەخاتە پلە و پۆستێکەوە کە لێی ناوەشێتەوە، بەهۆیەوە کەسەکە لەخۆی دەگۆڕێت و دیوە ڕاستەقینەکەی دەردەکەوێت کە خۆبەشیتزانە، پەندەکە واتە: کەسی خودپەسەند ئەنجامی لەناوچوونە. [1]