زیرە بۆ کرمان ئەبا.
زیرە: بەری ڕووەکە، دەنکی وردە، ڕەنگی سەوز و بۆنخۆشە، دەکرێتە چێشتەوە (فەرهەنگی خاڵ) ، کرمان: ناوی شارێکی ئێرانە، بە زیرە بەناوبانگە، پەندەکە بە کەسێکی نەزان ئەوتر، لە کاروکەسابەتدا کاڵا بۆ شوێنێک بەرێ، لەوێ لەو کاڵایەی زۆر لێبێ، بەنازانی خۆی زەرەربکات. [1]