زێڕ ژەنگ هەڵناهێنێ.
بەشی زۆری ماددە کانزاییەکان سرووشتیان وایە ژەنگدێنن، واتە؛ دادەخورێن و لەناودەچن، بەڵام زێر داخورانی نییە، مێژوویەکی درێژ دەمێنێتەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی چاکەکار، مەرد و ڕاستگۆیە کە هەرگیز بە قسەی ناکەس تووشت نەنگی نابێت، جوانیی و ڕێزی وەک خۆی دەمێنێت.[1]