ژن دایکی بەشەرییەتە، باخچەی ئینسانییەتە.
لە بۆچوونی پێشیناندا، هەموو منداڵانی دنیا، وەچە دوای وەچە کە پیاوی ئێستا و ئایندەی کۆمەڵگە پێکدێنن، لە دایکەوە لەدایکبوون، واتە: دایک سەرچاوەی خستنەوەی وەچەیە، پەندەکە مەبەستی لە دەرخستنی پێگەی ژنه لەناو کۆمەڵگەدا، کە دەورونەخشی لە زیادبوونی مرۆڤەکاندا هەیە. [1]