ژن لە ساجێ، مێرد لە حەجێ، پێکەوە گەیشتنەجێ.
ساج: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ نان برژاندن بەکاردێت، حەج: ڕووگەی موسوڵمانانە، پڕۆسەی نانکردن، کاتێکی کەمی دەوێت، بەڵام چوون بۆ حەج کاتێکی زۆری دەوێت، ژن لە ساجێ: واتە: بەژنێک دەوترێت کە بە خاوەخاو نانبکات، بە جۆرێک مێردەکەی دەچێتە حەج و دێتەوە، ئەم تەواونەبووە، پەندەکە بە ژنێکی تەممەڵ ئەوترێ کە درەنگ ئیش و کاری ڕاپەڕینێت.[1]