ژن لە مێرد بستێنە بەڵام وەرد لە گا نا.
ژن لە مێر بسەنرێتەوە، وەرد لە گا ناسەنرێتەوە.
وەرد: بە زەوییەک دەوترێ کە دوو جار بکێڵرێت (فەرهەنگی خاڵ) گا: لە پەندەکەدا مەبەستی لە گاجووتە کە بۆ زەوی کێلان بەکاردێت، ژن و مێرد گەر جیاببنەوە و خێزان هەڵوەشێتەوە، دەتوانن لەگەڵ کەسانی تردا خێزان پێکبهێننەوە، بەڵام گا لە زەوی جیابکەێتەوە، کێڵان ئاستەمە، پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە شتێکی لێبستێنرێ لەخەفەتا بمرێ. [1]