گوی خۆی قاوەڵتییە
قاوەڵتی، قاوەتی: نان خواردنی نیوەڕۆیانە، کاتی دیاریکراوە، گو: پاشەڕۆی مرۆڤە، ئەو مرۆڤانەی کە ڕژد و ڕەزیل و قرچۆک و دەست قووچاوان و هەر خەریکی پاشەکەوت کردنن و هیچ ناکڕن و نەخۆر و نەشۆرن، بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: گوی خۆی قاوەڵتییه.[1]