لەخۆڕا وەنێو ماشان دەکەوێ
ماش، ڕووەکێکی پاقلەییە و یەکێکە لە دانەوێڵەکان و بەرێکی وردیلەی شێوەی نیسکی هەیە، بەڵام ڕەنگەکەی ڕەشه، دەکرایە چێشت و دەخورا، خواردنێکی زەریفە، ئەگەر ئاژەڵ بەڕەڵڵا بووایە دەچووە ناوییەوە و ئەوەی دەیخوارد دەیخوارد ئەوەی تریشی پان دەکردەوە و بۆگەی دەکرد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێک دەوترێت کە هیچ شارەزایی لە کارووبارێک نەبێت و بە هەڵیت و پەڵیتی قسەی لەسەر بکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: لەخۆڕا وەنێو ماشان دەکەوێ.[1]