بکۆخی دۆخینی دەپسێت
کۆکە، کۆخە دەنگێکە بەتەکان لە گەرووی مرۆڤ و ئاژەڵانەوە دێتە دەرەوە، دۆخین بەنەخوێنیشی پێ دەوترێت دەکرێتە ناوفەک و شەڕواڵی ژنان و پیاوانی پێ شەتەک و تووند دەکرا، دۆخینی ژنان لە تەنیشتەوە گرێ دەدرا و پیاوانیش لە پێشەوە لەسەر ناووک یان بەرناووک گرێ دەدرا، ئێستا پیاوان هەر دەیبەستن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی هەژار و نەدار و بێ جلوبەرگ و ڕەقەڵە و لاواز دەوترێت: بکۆخێت دۆخینی دەپسێت.[1]