دەڵێی کەری لە قوڕێ چەقیووه
لە ناو کێڵگەدا ئاژەڵی کەر ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە بۆ هەڵسوڕاندنی کاروبارەکاندا، هاوشێوەی ئۆتۆمبیلی زەمانە بووە، ئەگەر جوتیارێک کەرێکی هەبوایە و کەرەکەی لە قوڕێ بچەقیبوایە، ئەوا بارەکەی زیانی بەردەکەوێت و خاوەنەکەی نیگەران و خەفەتبار دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی نیگەران و خەفەتبار دەوترێت: دەڵێی کەری لە قوڕێ چەقیووە.[1]