ئەوەی بن بەڕەی بینە سەر بەڕەی
لە کۆندا بەڕە نوێنێک بوو بۆ بەخۆدادان لەکاتی خەوتن، وەکوو بەتانی و پەتوو بەکاردەهات، هەندێجار بەرووبومە کشتوکاڵییەکان یان هەر بەرهەمێکی تری پێ داپۆشراوە، خاسیەتی داپۆشینیش ئەوەیە ئەوەی ژێرەوەی نابینرێت تاوەکوو پەردەی لەسەری هەڵنەماڵی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ئاشکراکردنی نهێنییەک بەبێ منەتییەوە وتراوە: ئەوەی بن بەڕەی بینە سەر بەڕەی.[1]