=KTML_Bold=لە کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان چی باس کرا؟=KTML_End=
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە هۆکاری سەردانەکەی #مەسرور بارزانی# بۆ تورکیا داوەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی عەرەبی جەدید، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ جەختکردنەوە لە هاوبەشی و هاوکاری نێوان #هەولێر# و ئەنقەرە بووە.
مەسرور بارزانی و ئەردۆغان تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکارییە بازرگانی و ئابووری و ئەمنییەکانیان کردووە، ئەمە جگە لە باسکردنی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمەوە لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.
فایلە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان گرنگترە لەوەی لە #سلێمانی#یەوە بتوانرێت مەترسی لەسەر دروست بکرێت، ئەوەش بە ئاماژەدان بە ناوهێنانی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، بەبێ ئەوەی سەرچاوەکە لەو بارەوە روونکردنەوەی زیاتر بدات.
کە لە ئێستادا هەر داوایەکی فەرمی لە هەرێمەوە بۆ تورکیا هەبێت بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە نزیکەی 4 مانگ لەمەوبەر سەپێنرابوو. [1]