ژن و تفەنگ و مایین، لە کن کێ بێ، هی وییە.
مایین: مێیەی ئەسپ. پەندەکە مەبەستی لە سێ شتی جیاوازە کە هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەدەست کێوەبێت دەتوانێت بە مەبەست و ئارەزووی خۆی بەکاری بهێنێت، پیاو کە ڕەشمەی مایینی بەدەستەوەبوو، بۆکوێی بوێت دەیبات، یان گەر تفەنگی پێبوو، کەی بیەویت بەکاری دێنێت، هەروەها پیاو لە ماڵدا گەر گونجاوبێت، ژن ماڵداریی بۆ دەکات، پەندەکە واتە: ئەم سێ شتە کێ بتوانێ بیانپارێنێت و خزمەنتیان بکات، دەتوانێ کەڵکیان لێ وەربگرێت. [1]