لە خەرمان دۆڕاندوویەتی دەیەوێت لە کۆزەر بیباتەوە.
خەرمان بەرهەمی دانەوێڵەی ساڵێکە هێشتا ماویەتی شەن و کەو بکرێت و ڕەوسە و گەنمەکەی بکرێتە چاڵ و کەندوو و جەواڵ و خەرار و گونییەوە، کۆزەریش پووش و پەڵاش و سیخی گەنم و جۆ و دەنکە زیوان و کەپەکە، بێ نرخ و پیسەک و هیچ و پووچە دەنکە دانەوێڵەی پێویستی تێدا نییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێک دەوترێت کە لە کاتی هەبوونی و بەتواناییدا کارێکی ئەنجامنەداوە، دواتر لە نەبوونی و بێ دەرفەتیدا دەوێت قەرەبووی بکاتەوە.[1]