پیازی پاک کردیە.
لەسەر پیاز ئیدیۆمی زۆر هەیە وەکوو: خۆ نان و پیازی لەگەڵ نەخواردووه، حەیای بووە حەیای پیاز فرۆشی، لێرەش پاککردنی پیاز لەبەر ئاسانی کارەکە جارێکیتر بووە بە ئیدیۆم بە کەسێک هیچی نەکردبێت یان کەسێک کارێکی کردبێت بەهەند وەرنەگیرێت و حسابی بۆ نەکرێت دەوترێت: خۆ پیازم پاک نەکردیە یان پیازی پاک کردیە. [1]