دەماری جووت بوو
وتراویشە: دەماری سواری یەک بوو، مرۆڤ کاتێک هەڵدەچێت و توڕە دەبێت خوێن لە دەمارەکانی دەست و پێ و مل و ناوچەوان بەئاشکرا دەجوڵێت و دەمارەکان فشاریان دەکەوێتە سەر و پڕ دەبن لە خوێن، ئەو دەمار جووت بوونەش بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک توڕە بێت و هەڵچوونەکەی زۆر بێت بەمەش هەڵەیەک یان کەتنێک ئەنجام بدات دەوترێت: دەماری جووت بوو.[1]