ژنی جوان بەشی کەچەڵانە.
کەچەڵ: لە ئەدەبی فلکلۆریی کوردیدا پاڵەوانی گەلە کەسایەتییەکی خۆشەویستە، سەدان پەند و ئەفسانە و چیرۆکی لەسەر هەیە، هەمیشە جوانترین ژنەکان هیی ئەونن، بەڵام لە چاوی پیاوانی دەسەڵاتدا کەسایەتییەکی قێزەوەنە، پەندەکە لە زاری دەسەڵاتەوە واتە: ڕێکەوت شتی باش تووشی ناکەس دەکات.[1]