ژنی خۆی ئەگێ و منەت بەسەر هاوسێدا ئەکا.
پەروەردەی مرۆڤ لە خێزاندا سرووشتی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ ئەو بارەی کە خێزان دەیخوازێت، هەندێک کەس بەشێوەی خۆبەزلزان و لووتبەرز پەروەردە دەکرێت، کە منەت بەسەر هەموو کەسێکدا دەکات. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە پڵاو و گۆشت بۆ خۆی بخوا و منەت بەسەر خەڵکیدا بکا.[1]