ژنێکیان هێنا بۆ حەوت شوان، بە کچی چووەوە باوان.
کاری شوانی یەکێکە لە کارە هەرە کۆنەکانی کۆمەڵگەی کوردەوار، کە چاودێری و پەروەردەی مەڕوماڵات دەکات، جۆری کارەکە وا دەخوازێت کە شوان لەگەڵ ماڵاتدا بچێتە کەژ و کێو و چەندین هەفتە و مانگ نەگەڕیتەوە، ئەوەش لەگەڵ پەیوەندی کۆمەڵایەتی خێزاندا ناگونجێت، پەندەکە بە کارێک ئەوترێ کە سەخت بێت، زووربەی کات لە دەرەوە بێت و کەمتر لە ماڵ بێت.[1]