ژووژک بەو بچووکیەوە، هەژدیها قوت ئەدا.
ژووژک یان ژیشک لە وڵاتی کوردەواردا زۆرە و بوونی هەیە، ژیشک یەکێکە لە ئاژەڵە کێوییە مارخۆرەکان، هەر چەندە لە ڕووی قەبارەوە بچووکیش بێت هەر پەلامار دەدا و مار ئەخوا. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە بچووکەکان بە زیرەکی و لێهاتوویی و بوێریان دەتوانن دڕندە گەورەکان لەناوبەرن.[1]